سوپای عێراق لەگەڵ پێشمەرگەدا خوازیاری هاوکاریی زیاترە
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-وه‌فدێكی باڵای سه‌ربازیی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق، سه‌ردانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن و دووپاتیشی ده‌كه‌نه‌وه، به‌بایه‌خه‌وه له فراوانكردنی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه به‌رده‌وامه‌كانی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراقی ده‌ڕوانن.
ڕۆژی سێشەممە، ڕێکەوتی ٤ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠٢٢، فه‌ریق روكن عیسا عوزێر، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، پێشوازی له فه‌ریق روكن قەیس خه‌له‌ف، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپا بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌كان و وه‌فدێكی هاوڕێی کرد.
له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌یشدا، كه هه‌ریه‌ك له جێگرانی سه‌رۆكی ئه‌ركان بۆ ئیداره‌و میره و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پێشمه‌رگه و ئه‌مین سڕی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركان و به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كان و به‌رێوه‌به‌ری هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌كانی پێشمه‌رگه و له‌لایه‌نی وه‌فدی میوانیش ئه‌مین سڕی میره له ئه‌مینداریه‌تیی گشتیی و ئه‌مین سڕی ئه‌نجوومه‌نی به‌رگری و به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی ئه‌فسه‌ران له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئاماده‌یبوون، گفتوگۆی چڕ و هه‌مه‌لایه‌نه كرا، له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئێستای نێوان هه‌ردوولا و هه‌نگاوه‌كانی ئه‌م دواییە.
به‌دیاریكراویش له ئاڵۆگۆره ئیدارییه‌كان و ناوه‌نده‌كانی هه‌ماهه‌نگی و پشكی فێرخوازانی پێشمه‌رگه له كولێژه سه‌ربازییه‌كان و کۆلێژی ئەرکان و کۆلێژی فەرماندەیی لە ناوه‌نده‌كانی خوێندنی سه‌ربازی له وەزارەتی بەرگری عێراق و لە هەمان کاتدا تاووتوێی گرنگیی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق كرا.
به‌دیاریكراویش له ئاڵۆگۆره ئیدارییه‌كان و ناوه‌نده‌كانی هه‌ماهه‌نگی و پشكی فێرخوازانی پێشمه‌رگه له كولێژه سه‌ربازییه‌كان و کۆلێژی ئەرکان و کۆلێژی فەرماندەیی لە ناوه‌نده‌كانی خوێندنی سه‌ربازی له وەزارەتی بەرگری عێراق و لە هەمان کاتدا تاووتوێی گرنگیی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق كرا.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند:"جێی خوشحاڵیی ئێمه‌یه كه وه‌زاره‌تی پێشمەرگە ئێستا پەیوەندییەکى باش و پتەو و بەردەوامی لە گشت ئاستەکان لەگەڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری و سوپای عێراقدا هەیە و ئێمە وەک وەزارەتى پێشمەرگە کار بۆ باشتر کردنی ئەو پەیوەندییانە دەکەین و هەوڵ بۆ هەماهەنگیی زیاتر و پتەوكردنى پەیوەندییەکانى نێوانمان لە سەرجەم لایەنەکانەوە دەدەین، بەتایبەتی لەو ناوچانەى کە بۆشایى ئەمنیان هەیە، لەم ڕووەوە پێویستمان بە هەماهەنگى و کارى باشتر هەیە بۆ پاراستنى خەڵک و خاکى ئەو ناوچانە و باشترکردنى دۆخى ئەمنى."