Skip to the content

سێ خولی سەربازی کۆتاییان پێ هات

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێکەوتی١٧ی ئۆکتۆبەری٢٠٢٢، رێورەسمی کۆتایی سێ خولی بنەڕەتی (تۆپخانە و خولی زرێپۆش و ئەندازەی سەربازی) بەڕێوەچوو.
لەو خولەدا کە بۆ ماوەی چوار مانگ بەردەوام بوو، حەفتا و چوار ئەفسەر بەشداریان تێدا کرد، ئەوانیش سی ئەفسەر لە هێزەکانی تۆپخانە و سی و یەک ئەفسەر لە زریپۆش و سیانزە ئەفسەر لە ئەندازەی سەربازی.
لە کۆتاییشدا لەلایەن فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانیی دوو، بڕوانامەی خولەکە بەسەر ئامادەبوواندا دابەشکرا.