لیژنەیەکی وەزارەتی پێشمەرگە لیوای ٢١ی سنووری ناحیەی گوێری بەسەرکردەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-ئەمڕۆ دووشەممە، ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، لیژنەیەکی تایبەت لە بەشی پشکنین و هەواڵگری و ئیدارەی ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە، لیوای ۲۱ی وەزارەتی پێشمەرگەیان لە سنووری ناحیەی گوێری قەزای مەخموور بەسەرکردەوە.
لیژنەکە لەو سەردانەیاندا لە رەوشی سەنگەرەکانی پێشمەرگەیان کۆڵییەوە و گوێیان لە پێداویستی و داواکارییەکانیان گرت.
لەلایەن خۆشیانەوە فەرماندەی لیوای ٢١ و فەرماندەی فەوجی لیواکە، ئاماژەی بە ڕەوشی ئەمنیی سنوورەکە کرد و سوپاسی سەردانی لیژنەکەی وەزارەتی پێشمەرگەیان کرد، هاوکات پابەندبوونیان بە یاسا و رێسا سەربازییەکان دووپاتکردەوە.