Skip to the content

وڵاتی هەنگاریا فەرماندەی هێزەکانی لە هەرێمی کوردستان دەگۆڕێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-ئەمڕۆ ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، عەمید روکن محەمەد سەعید، بەڕێوەبەری هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ ڤیراگوس، فەرماندەی هیزەکانی هەنگاریا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارێکدا، کۆڵۆنێڵ ڤیراگۆس کۆتایی ئەرکی خۆی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند و کۆڵۆنێڵ گابور-ی وەک جێگرەوەی خۆی ناساند.

بەڕێوەبەری هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی وەزارەت، سوپاسی ئەرک و ماندوبوونەکانی کۆڵۆنێڵ ڤیراگۆسی کرد، کە لە ماوەی ڕابردوودا هاوکاری و هەماهەنگیی هێزەکانی پێشمەرگەی کردووە و بەخێرهاتنی جێگرەوەکەی کرد و ئامادەیی خۆی بۆ هەموو هاوکارییەکی پێویست دەربڕی؛ لەپێناو خزمەتکردنی هێزەکانی پێشمەرگە.

شایانی باسە، وڵاتی هەنگاریا وەک یەکێک لە وڵاتانی ناو هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، ڕۆڵی گرنگی لە پشتیوانیی پێشمەرگە گێڕاوە. لە هەمان کاتدا، یەکێکە لەو وڵاتانەی لە ڕووی تەندرووستییەوە، خولی مەشق و ڕاهێنانی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە کردووەتەوە.