Skip to the content

پلانی مەشقی پێشمەرگه بۆ ساڵی ۲۰۲۳ دادەنرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- لە میانی کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ راوێژکارانی باڵای سەربازیی بەریتانیا لە هەولێر، گفتوگۆی چڕ و بایەخدار لەسەر دانانی پلانی مەشقی ساڵی داهاتووی پێشمەرگه کرا.

ئەمڕۆ سێشەممە، ڕێکەوتی ١٨ی تشرينی يەکەمی ٢٠٢٢، لیوا روکن نەجمەددین، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەڕاسیۆنەکان و مەشق، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ رۆب درایڤەر، ڕاوێژکاری باڵای سەربازیی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا، باسی هەنگاوەکانی رێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە و چۆنیەتیی مەشقپێكردنى هێزەكانى پێشمەرگە و دانانى پلانى مەشق بۆ ساڵى ٢٠٢٣ کرا.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا، بەردەوامیی مەشق و راهێنان بە پێشمەرگە و بەرەوپێشبردنی تواناکانیان بە زانستی سەربازی بە پێویست زانرا.