Skip to the content

چەند یەکەیەکی مەشقی هێزەکانی پێشمەرگە کۆتایی پێهات

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-ئەمرۆ پێنجشەممە، ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، لە هەرسێک بنکەی مەشقی پیادەی کەرکوک، سلێمانی، دهۆک، چەند یەکەیەکی مەشقی تایبەت بە سریەکانی ئەسناد و کۆماندۆی لیواکانی ٢، ٦، ٨ی پیادە کۆتایی پێهات.

لەم یەکە مەشقییانەدا، پێشمەرگە لەسەر چۆنیەتیی باشترکردنی تواناکان و بەرزکردنەوەی ئاستی ڕاهێنان و مەشق لە مەیداندا ڕاهێنراون.

شایانی باسە، لە بنکەکانی مەشقی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، بەردەوام خولی جۆراوجۆر بۆ یەکەکانی هێزی پێشمەرگە دەکرێنەوە. لەو خولانەدا ئاستی جەستەیی پێشمەرگە و توانا تەکنەلۆژییەکان و تاقیکردنەوەی چەک و شارەزابوون لە تەکنیکەکانی شەڕ لەبەرچاو دەگیرێن.

وەزارەتی پێشمەرگە و هاوپەیمانان، لە هەماهەنگی و هاوکاریی پتەودا، لە جێبەجێکردنی ئەو بنەما و ڕێکارانەی کە سوپای پێشمەرگە بکرێتە سوپایەکی پێشکەوتووی لێهاتوو، بەردەوامن.