یەکەی ژمێریاریی هێزەکانی پێشمەرگە یەکدەخرێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-بە مەبەستی لێکتێگەیشتن و نزیککردنەوەی دید و بۆچوونەکان لەسەر پرسی یەکخستنەوەی ژمێریاری لەناو وەزارەتی پێشمەرگە و یەکە سەربازییەکان، لە چوارچێوەی پڕۆسەی وەزارەتی پێشمەرگە، ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێکەوتی ١٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢، دکتۆر عەبدولحەکیم خەسرەو، بەرپرسی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی ئەنجوومەنی وەزیران، پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە کرد.
شاندەکە پێکهاتبوون لە عەمید توانا سدیق بەڕێوەبەری گشتیی ژمێریاریی سەربازیی وەزارەتی پێشمەرگە و عەمیدی ئەندازیار نەبەز سەلاح، بەڕێوەبەری چاکسازی و شاندێکی هاوپەیمانان، بە سەرۆکایەتیی کۆڵۆنێڵ هانس، ڕاوێژکاری سەربازیی هاوپەیمانان.
شاندەکە پێکهاتبوون لە عەمید توانا سدیق بەڕێوەبەری گشتیی ژمێریاریی سەربازیی وەزارەتی پێشمەرگە و عەمیدی ئەندازیار نەبەز سەلاح، بەڕێوەبەری چاکسازی و شاندێکی هاوپەیمانان، بە سەرۆکایەتیی کۆڵۆنێڵ هانس، ڕاوێژکاری سەربازیی هاوپەیمانان.
لەو کۆبوونەوەیەدا، گفتوگۆ دەربارەی هەنگاوەکانی پڕۆسەی چاکسازیی وەزارەتی پێشمەرگە، بەتایبەت پڕۆژەی یەکخستنەوەی یەکەی ژمێریاریی سەربازی و پلانی ساڵانەی بوودجەی وەزارەتی پێشمەرگە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیران و بەئەلیکترۆنیکردنی مووچە کرا، بۆ هەموو ئەو هێزانەی کە لەم ماوەیەدا هاتوونەتەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە، هاوکات ئەو هێزانەش، کە لە داهاتوودا دێنە ژێر بڕیار و راسپاردەکانی وەزارەتی پێشمەرگە.
هەروەها رێکخستنەوەی پەیکەری هێزەکانی یەکەی ٧٠و٨٠ بە هەمان سیستەمی لیوا پیادەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوون.
لە کۆتایی دیدارەکەدا، هەمووان هاوڕا بوون لەسەر پرسی چاکسازیی وەزارەت و پڕۆسەی رێکخستنەوە و یەکگرتنەوەی تەواوی هێزەکانی پێشمەرگە، بۆئەوەی لە داهاتوودا هەرێمی کوردستان ببێتە خاوەن هێزێکی تۆکمە و کاریگەر.