Skip to the content

‎ئەمینداری گشتی لەگەڵ راوێژکاری باڵای سەربازیی بەریتانیا کۆبۆوە

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-ئەمڕۆ ‌‌٢٠ی ئەیلوولی ۲۰۲۲، لیوا روکن بەختیار محەمەد سدیق ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازی لە رۆب درایڤەر راوێژکاری باڵای سەربازی بەریتانیا کرد.

‎ لە کۆبوونەوەکەدا به‌رده‌وامی و هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا دووپات کرایەوە، هەروەها جه‌ختیان كرده‌وه‌ له‌سه‌ر كار و چالاكییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌ركه‌كان و باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانی پێشمه‌رگه‌.

ئەمینداری گشتی ‎سوپاسی ئه‌رك و ماندووبوونی راوێژکاری سەربازیی بەریتانیای كرد، كه‌ رۆڵی به‌رده‌وام و كاریگه‌ریان له‌ پێشخستنی تواناكانی پێشمه‌رگه‌ و به‌ره‌وپێشبردنی پڕۆسه‌ی چاكسازی هه‌یه‌.