بنکەی مەشقی پیادەی دهۆک کۆتایی بە خولێکی پەرەپێدانی فەرماندەی دەستەکان هێنا
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-لە چوارچێوەی پلانی مەشق و راهێنانەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، بۆ پێشخستن و پەرەپێدانی زیاتری توانای هێزەکانی پێشمەرگە، لە بنکەی مەشقی پیادەی دهۆک کۆتایی بە خولی فەرماندەی دەستەکانی لیوای پیادەی ١٤ و ١٥ی وەزارەتی پێشمەرگە هات.
خولەکە لە ڕێکەوتی ٧ی ئابی ٢٠٢٢ دەستی پێ کرد و بۆ ماوەی پێنج هەفتە بەردەوام بوو؛ تیایدا ٧٣ پێشمەرگەی لیواکانی ١٤ و ١٥ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە بەشداربوون.
لە خولەکەدا مەشق و راهێنانی جەستەیی بە بەشداربووان کرا، هاوکات لە رێگەی وانەی تیۆرییەوە بە تەکنیک و زانستی نوێی سەربازی ئاشنا کران.
شایانی باسە ئەم خولە لەلایەن ئەفسەران و مامۆستایانی بنکەی مەشقی پیادەی دهۆکەوە بەڕێوەبرا.