بهڕێوهبهری تیمی ڕاوێژكارانی هاوپهیمانان پشتیوانیی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگەیە
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژی یەکشەممە ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، لیوار روکن بەختیار مەحەمەد سدیق ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازی لە کۆنۆنێل سۆریا بهڕێوهبهری تیمی ڕاوێژكارانی هاوپهیمانان له كوردستان و شاندێکی یاوەری کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا پرسی پڕۆسەی چاکسازی لەناو هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و گۆڕانکارییەکانی ناو وەزارەتی پێشمەرگە تاوتوێ کرا.
لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا عەقید سۆریا پشتیوانیی خۆی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دووپاتکردەوە و هیوای خواست هەوڵەکان چڕتر بکرێتەوە لەپێناو پێشخستنی زیاتری پرۆسەکە.
ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە سوپاسی ڕۆڵی هێزەکانی هاوپەیمانانی کرد لە بەرەوپێشبردنی پڕۆسەی چاکسازی لەناو هێزەکانی پێشمەرگەدا.
هەروەها هیوای خواست هاوکاری و پشتیوانیی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامیان هەبێت، ئەمەش لەپێناو بەرەوپێشبردنی زیاتری پڕۆسەی چاکسازی لەناو هێزەکانی پێشمەرگە.