سهرۆكايهتیی هه‌رێم پێداويستییە سه‌ربازييه‌كان بۆ سەنگەرەكانی پێشمەرگە دابين دەكات
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-دوای ئەوەی كۆتايى ساڵی ٢٠٢١، به فەرمان و پشتيوانيى نێچيرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان و فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه‌کانی پێشمه‌رگه، هەنگاوەکانی دابینکردنی پێداویستیی سەنگەری پێشمەرگە دەستیپێکرد، ئه‌مرۆ سێشەممە، ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، له ڕێوڕه‌سمێكدا، به‌شێكی ديكهی ئەو پێداويستیيهكانە لەلایەن سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانەوە ڕاده‌ستى نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى كاروبارى پێشمه‌رگه كران.
لە ڕێوڕەسمەكەدا کە هەریەک لە ليوا ئه‌سكه‌نده‌ر حاجی ساڵح، به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى كاروبارى سه‌ربازیی سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمی كوردستان و هه‌ردوو ليوا ڕوكن هۆشمه‌ند حه‌يده‌ر و نه‌جمه‌دين عومه‌ر، جێگرانی سەرۆکی ئەرکان و عەقید فەرمان زراری، جێگری بەرێوەبەری میرەی گشتی، وەک نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تى پێشمەرگە ئامادەی بوون، به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنی سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان و دابينكردنى پێداويستی و تۆكمه‌كردنى سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمەرگە بەرز نرخێنرا و تەئکید کرایەوە ئەو هەنگاوە كاريگه‌ريى به‌رچاوی له پاراستنى گيانى پێشمه‌رگه و تواناى به‌رگرييان، هه‌بووه.
جێی ئاماژەیە پێداويستيیە سەربازییەکان جگه له كه‌رسته‌ى به‌رگرى، پڕۆسه‌ى سه‌نگه‌رسازى و بيناكردنى جێى پشوودان و خۆپارێزیش ده‌گرێته‌وه، كه بێ جياوازى و به پێى پێويست ده‌خرێنه خزمه‌ت سه‌رجه‌م ميحوه‌ر و سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه‌وه.