فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان كۆتاییی ئەرکەکەی راگەیاند
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژی دووشەممە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، به‌بۆنه‌ی كۆتاییهاتنی ئه‌ركه‌كه‌ی وه‌ك فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و هەرێمی کوردستان کۆڵۆنێڵ ئەلیکساندەر شتومەر، سه‌ردانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی كرد و له‌لایه‌ن فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازی لێ کرا.
لە دیدارێکدا کە عەمید روکن محەمەد سەعید بەڕێوەبەری هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی وەزارەت ئامادەی بوو، کۆڵۆنێڵ ئەلیکساندەر کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی وەک سەرۆکی ئەرکان راگەیاند و ئاماژەی بەوەش دا کە بەم زووانە جێگرەوەکەی دەستبەکار دەبێت و هەمان ئەرکی ئەو دەبینێ.
هەر لەو دیدارەدا باس لە بەردەوامیی هاوکاری و هەماهەنگییەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ پێشمەرگە کرا، هاوکات باس لە کاری هاوبەش و دوولایەنە کرا لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراقدا.
سەرۆکی ئەرکان ستایشی ئه‌رك و هه‌نگاوه‌كانی ماوه‌ی رابردووی كۆڵۆنێڵ ئەلیکساندەر شتومەری كرد، كه ماندوونه‌ناسانه و له‌خۆبردووانه كاری لەگەڵ هێزی پێشمەرگە و گەلی کورد کردوە بۆ پێشخستن و سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌ی ریفۆرم لە وه‌زاره‌تی پێشمەرگە. بۆ ئه‌مه‌ش گوتی "سوپاسی گه‌ل و حكوومه‌تی ئەڵمانیا دەکەین لهههماههنگیکردن و هاوكارییه به‌رده‌وامه‌كانیان لە رێگەی راوێژكارانی سه‌ربازیی ئه‌و وڵاته بۆ پێشمه‌رگه و دووپاتیشی كرده‌وه له‌به‌رامبه‌ر مه‌ترسییه‌كانی ئێستای تیرۆر و تیرۆریستان پێویسته هاوكاری و یارمه‌تییه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه فراوانتر بكرێت".
شایانی باسە وڵاتی ئەڵمانیا له‌ماوه‌ی رابردوودا لە رێگەی راوێژكارانی سەربازییەوە له هه‌رێمی کوردستان كاری گرنگ و كاریگه‌ریان بۆ بەرزكردنه‌وه‌ی توانستی سه‌ربازیی پێشمه‌رگه و گه‌شه‌سه‌ندن و سه‌ركه‌وتنی کەرتی تەندرووستیی پێشمه‌رگه كردووە.