هێزی پێشمەرگەی کوردستان و پنتاگۆن ستراتیژی هاوبەش دادەڕێژن
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-ئه‌مڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، له‌میانی پێشوازی و كۆبوونه‌وه‌ی جیای نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێم و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكوه‌زیران، له‌گه‌ڵ وه‌فدی باڵای دیبلۆماسی و سه‌ربازیی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا به‌سه‌رۆكایه‌تیی سێلێست واڵنده‌ر، ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌مه‌ريكا بۆ كاروبارى ئاسايشی نێوده‌وڵه‌تى و تیمی باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه جه‌خت له به‌رده‌وامیدان به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی زیاتری نێوان هه‌ردوولا كرایه‌وه، هاوكات هه‌ردوولا هاوڕابوون كه میكانیزمه‌كانی جێبه‌جێكردنی یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتنی نێوان پنتاگۆن و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بخرێته ئه‌وله‌یه‌تی ئه‌ركه‌كانی ئێستا و به‌وردیش بڕگه و مادده‌كانی جێبه‌جێ بكرێت.
ناوه‌ڕۆكی یاداشتنامه‌ی لێكگه‌یشتنه‌كه رەنگدانەوەی هاوئاهەنگیی دوورمەودای نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکان و خەڵکی هەرێمی کوردستانی عێراق و هەروەها پابەندیی هاوبەشیشیانە بۆ تێکشکاندنی یەکجارەکی داعش.
هاوكات ئەمەریکا پابەندیی خۆی بۆ پشیوانیکردنی رۆڵ و بەشداریی هێزەکانی پێشمەرگە دووپاتکردووەتەوە لە ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی تێکشکاندنی داعشدا وەک پێکهاتەیەکی هێزە ئەمنییەکانی عێراق.
باس لەوەش کراوە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەکە هەم دەستنیشانی ئەو بەرەپێشچوونانە دەکات کە لە بواری چاکسازیی بنەڕەتیی دامەزراوەکاندا بە دەستهاتوون و هەمیش پابەندیی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ئەنجامدانی چاکسازیی زیاتر بە ئامانجی زیاتر پڕۆفێشناڵکردنی هێزەکانی لەخۆدەگرێت.
له راگەیەندراوەکە ئەوەش خراوهتەڕوو "ئەمەریکا شانبەشانی خەڵکی عێراق لە ناویشیاندا خەڵکی هەرێمی کوردستان دەوەستێت".
له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه نوێیه‌دا، وه‌زیری پێشمه‌رگه به راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی گوتی "ئەمڕۆ شانازییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی کوردستان، كه له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه راستهقینهكهماندا كه ئه‌مریكایه، پێكه‌وه له‌به‌رامبه‌ر پاراستنی ئاشتی بۆ جیهان و سه‌قامگیری و ئاسایش بۆ ناوچه‌كه ده‌وستین، پێكه‌وه له‌دژی تیرۆر ده‌جه‌نگین و خوازیاری به‌ره‌و پێشچوونی زیاترین".