وه‌زیری پێشمه‌رگه نامه‌یه‌ك پێشكه‌شی جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا ده‌كات
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-ئه‌مڕۆ ٢١ی ئه‌یلوولی ٢٠٢٢، له كاتی گه‌یشتنی وه‌فدی باڵای وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا، به‌سه‌رۆكایه‌تیی خاتوو سێلێست واڵنده‌ر، ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌مه‌ريكا بۆ كاروبارى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى و وه‌فدی هاوڕێی، به‌ر له واژووكردنی یاداشتنامه‌ی لێكگه‌یشتنی نێوان په‌نتاگۆن و پێشمه‌رگه، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه، سوپاسی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی كرد كه ڕۆڵیان له گه‌یشتن به‌و رۆژه هه‌بوو، له ناویشیاندا ده‌ینا سترۆڵ جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كه له‌واشنتۆنه‌وه رۆڵی گه‌وره‌و كاریگه‌ری هه‌بوو له به‌رده‌وامیدان به‌پشتیوانی و پشتگیریی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و پڕۆسه‌ی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
له به‌شێكی ناوه‌ڕۆكی نامه‌كه‌ی وه‌زیری پێشمه‌رگه بۆ دهیناسترۆڵ هاتووه "سوپاس بۆ پشتیوانییە راستهقینهكانت، سوپاس بۆ دڵسۆزی و خه‌مخۆری له راده‌به‌ده‌رت بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، شانازیت پێوه ده‌كه‌ین، له‌بیرتان ناكه‌ین و وه‌ك هاوڕێیه‌كی راسته‌قینه له هزر و ناخماندا ده‌مێننه‌وه، به‌ڵێنیش ده‌ده‌ین له ئاست متمانه‌ی ئێوه و دڵسۆزیتاندا بین، دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه به‌سه‌ر كێشه و له‌مپه‌ره‌كانی به‌رده‌م چاكسازی لهپێشمهرگهدا زاڵ ده‌بین".