پێشمەرگە و سڤیل بە هاوبەشی کارێکی مرۆیی ئەنجام دەدەن
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-رۆژی ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، پێشمەرگەکانی فەوجی ٣ی لیوای ٤ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە بە هەماهەنگی لە گەڵ بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی کانی ماسی، بنکەی پۆلیسی دارستان، ژینگەی کانی ماسی و هۆبەی دارستان، هەستان بە پاکردنەوەی دارستانی تەنیشت شەقامی سەرەکی نێوان بارۆخ و کانی ماسی. ئامانج لەم ئەرکە هاوبەشە جوان راگرتنی دار و سەوزایی دەوروبەری شەقامەکە سەرەکیەکە بووە،
شایانی باسە پێشمەرگە جگە لە ئەرکە سەربازییەکەی پاراستنی خاک و خەڵکە بەردەوام بەشدار دەبێت لە هاوکاری کردنی خەڵکی سڤیل، لە پاراستنی ژینگە، لە زستانان لە کاتی لافاو هەروەها لە ئەرکی مرۆیی.