ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پێشوازیكرد له مولحەقی سه‌ربازی
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-ئــــه‌مڕۆ ٢٧ی ئەیلولی ٢٠٢٢ لــیوا روكن بەختیار مـحەمەد سدیق، ئـهمینداری گشـتی وه‌زاره‌تـی پێشـمه‌رگه پێشــوازی كـرد له كـۆڵۆنێڵهانس سـه‌رۆكی تـیمی راوێـژكـــارانی سه‌ربازی هــێزهكانی هـۆڵەندا، كۆڵۆنێڵ یان پاشکۆی سه‌ربازی لە کونسوڵخانەی هۆڵه‌ندا لە هەولێر.
له دیــدارهكهدا، گــفتوگۆی پـڕ بــایهخ و گـرنگ كرا، له‌سـه‌ر پێشـــكهوتــنهكانی ئێستای چــاكسازی لــه وه‌زاره‌ت و پــرسی هـــاوكاری وهه‌ماهه‌نگی هاوپه‌یمانان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا.
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌ت، جه‌ختی له‌سه‌ر خێراتر كردنی پڕۆسه‌ی چاكسازی و په‌ره‌پێدانی زیاتر به میكانیزمه‌كانی پێشخستنی ئه‌وپرۆسه‌یه كرده‌وه.
سه‌رۆكی تیمی راوێژكارانی سه‌ربازی هاوپه‌یمانان، دووپاتی كرده‌وه له پشتگیری و پاڵپـــشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بەردەوام دەبن بۆسه‌رخستنی پرۆسه‌ی چاکسازی سەربازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا.