Skip to the content

‎بە هاوکاریی زانکۆی ڕاپەڕین لە کۆلێژی ئەرکان خولێکی زمان کۆتایی هات

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-دوای ئەوەی لەژێر چاودێری و هاوکاریی وەزیری پێشمەرگە خولەکە کرایەوە، ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، بەسەرپەرشتیی زانکۆی ڕاپەڕین و  ئامادەبوونی لیوا ڕوکن سالار، ڕاگری کۆلێژی ئەرکان و هەریەکە لە بەڕێوەبەری سەنتەری زمان لە زانکۆی ڕاپەڕین و ژمارەیەک لە مامۆستایانی زانکۆ، ڕێوڕەسمی کۆتایی خولی فێربوونی زمانی ئینگلیزی لە کۆلێژی ئەرکان بەڕێوەچوو.
خولەکە بە هەماهەنگی لە نێوان سەنتەری زمانی زانکۆی راپەڕین و کۆلێژی ئەرکان بەڕێوەچوو؛ ٣٣ ئەفسەر بەشداریان تێداکرد، بۆ ماوەی زیاتر لە ٣ مانگ بەردەوام بوو.

لە کۆتاییشدا، لەلایەن ڕاگری کۆلێژی ئەرکان و بەڕێوەبەری سەنتەری زمان و مامۆستایانی خول، بڕوانامەی تەواوکردنی خول بەسەر ئەفسەرانی بەشداربوودا دابەش کرا. 
جێی ئاماژەیە، لەو ماوەیەدا  بەشداربووان، لەڕێگەی چەندین  چالاکیی جۆراوجۆر و بەشداریی ڕۆژانە و پریزێنتەیشن و نووسینی راپۆرت و دیبەیت و ستۆری، بە زمانی ئینگلیزی ئاشناکران.
بە گوتەی سەرپەرشتیارانی خولەکە، لەو ماوەیەدا ئەفسەرانی بەشداربوو  سوودی زۆریان وەرگرتووە و لە خولەکەدا رێژەی دەرچوون ١٠٠٪ بووە.