Skip to the content

‎بەڕێوەبەرایەتیی وەرزش و یارییەکان چالاکییەکی سەرکەوتنی بەسەر شاخدا ئەنجام دا

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-بۆ پەرەپێدان و بەرزکردنەوەی توانا جەستەییەکانی هێزەکانی پێشمەرگە، ئەمڕۆ ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، بە سەرپەرشتیی عەمید غازی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەرزش و یارییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، پێشبڕکێی سەرکەوتن بەسەر چیای سەفین، بۆ لیواکان و بنکەکانی مەشقی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجام درا.

لە چالاکییەکەدا، ٦٥ ئەفسەر و کارمەندی لیواکان و بنکەکانی مەشقی پیادە، بەشداربوون.

مەبەست لە ئەنجامدانی ئەو چالاکییانە، بۆ پەرەپێدانی زیاتر و بەرزکردنەوەی توانا جەستەییەکانی هێزەکانی پێشمەرگەیە.

لەکۆتایی پێشبڕکێکەدا، خەڵات بەسەر یەکەمەکاندا لەسەر ئاستی تاکەکەس و ئاستی تیمەکاندا دابەش کرا.