خشتەی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەرانی یەکەی ۷۰ و ٨۰ گەڕایەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی گەڕانەوەی خشتەی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران لە نەورۆز و ئەیلولی ساڵی ٢٠١٨-٢٠١٩ تایبەت بەهەردوو یەکەی ۷۰ و ٨۰ و فەرماندەیی پێشمەرگەی بەرگری و فریاکەوتن و فەرماندەیی زێرەڤانیی و پۆلیسی نەوت و گاز، پیرۆزبایی لە ئەفسەران دەکات.
راشیدەگەیەنێت "هەنگاوەکانمان بەرەو بەدامەزراوەیکردنی سەربازیانە جێگەی خۆی گرتووە و بۆ لەمەودواش خشتەی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران رێچکەی ئاسایی خۆی وەردەگرێت و دواناکەوێت".
یەکێک لە هەنگاوەکانی چاکسازیی بواری پێشمەرگە و پۆلیس بەرزکردنەوەی ئەو هێزانەیە بە شێوەیەک کە لەگەڵ بنەماکانی دادپەروەری و مافەکاندا بگونجێت.