Skip to the content

راوێژکاری وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازی له‌ راوێژكاری سه‌ربازیی وڵاتی هۆڵه‌ندا له‌ هه‌رێم کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، لیوا روكن ئیبراهیم ساڵح راوێژکاری وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازی له‌ كۆلۆنیل بارت راوێژكاری سه‌ربازیی وڵاتی هۆله‌ندا له‌ هه‌رێمی کوردستان کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا باس لە پەیوەندییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان کرا و جەخت لە هەماهەنگیی نێوان هەردوولا کرایەوە.

هەر لەو دیدارەدا لیوا روکن ئیبراهیم ساڵح ماڵئاوایی لە راوێژکارە سەربازییەکانی وڵاتی هۆڵەندا کرد بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەیان، هاوکات پیرۆزبایی لە كولۆنێڵ هانس کرد کە لە شوێنی کۆلۆنێڵ بارت دەست بەکار دەبێت.