له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا پڕۆسه‌ی چاكسازی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر تاوتوێ كرا
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-ڕۆژی١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، لیوا روكن بـهختیار مـحەمەد ســدیق ئـهمینداری گشــتی وه‌زاره‌تی پێشــــمه‌رگه، پێشوازی كرد له شاندێكی باڵای راوێژكارانی سه‌ربازی هۆڵه‌ندا له هه‌رێمی کوردستان.
ئـــامانجی سـهردانهكه راگــهیاندنی كـۆتایی هاتنی ئــهركی كـۆڵۆنێڵ بارت بەرپرسـی تیمی راوێـژكارانی باڵای سه‌ربازی هۆڵه‌ندا له هه‌رێمی كوردستان و نـاساندنی جێگره‌وه‌كه‌ی كـۆڵۆنێڵ هــــانس بوو.
ئه‌مینداری گشتی سوپاس و ستایشی هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی كۆڵۆنێڵ بــــارت ی كرد و رایگه‌یاند:
هــــهوڵهكانی كۆڵۆنێڵ بارت بۆ پێشخستنی تواناكانی پێشمه‌رگه و په‌ره‌ســه‌ندنی پڕۆســــــهی چــــاكسازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، جێی بـایهخ و گــرنگی زۆری ئێمه بــووه، له‌هه‌مان كاتدا به‌خێرهاتنی كۆڵۆنێڵ هانسی كرد و پابه‌ندی و پشتگیری خۆی بۆ دووپات كرده‌وه، تاوەکو بە سه‌ركه‌وتوویی كاره‌كان ڕایی بکرێن، له پــێناو سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی چاكسازی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستان لــه هه‌رێم و ناوچه‌كه‌دا.