Skip to the content

لیژنەی میلاکاتی فیرقەکان میلاکی فیرقەکانیان پەسەند کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەممە ٦ی ئەیلولی ٢٠٢٢، لیژنەی دانانی میلاکاتی فیرقەکان بەسەرپەرشتیی لیوا روکن هۆشمەند حەیدەر رەشید جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە و ئەندامییەتیی لیوا روکن کارزان شەقڵاوەیی بەڕێوەبەری میلاکاتی وەزارەتی پێشمەرگە و چەندین بەرپرسی دیکە، راوێژکارانی هاوپەیمانان لە وەزارەتی پێشمەرگە میلاکی هەیکەلی فیرقەکانیان پەسەند کرد، دواتر بۆ سەرۆکایەتیی ئەرکانیان بەرز کردەوە.

شایانی باسە، لەماوەی پێشتردا لە ڕێگەی لیژنەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی میلاکاتی وەزارەتی پێشمەرگە، رەشنووسی میلاکی پەیکەری فیرقەکان ئامادە کرا و لەلایەن لیژنەکەوە گفتوگۆی وردی لەبارەوە کراوە.