لە بنکەی مەشقی پیادەی دهۆک کۆتایی بە خولێکی ئەسناد و خولێکی سریەی کۆماندۆ هات
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-لە چوارچێوەی مەشق و راهێنانەکانی هێزەکانی پێشمەرگە، بەپێی پلان و بەرنامەی بەڕێوەبەرایەتیی مەشقی سەربازی، ڕۆژی ١٥ی ئەیلولی ٢٠٢٢، کۆتایی بە خولی ئەسنادی لیوای ٨ی پیادە و خولی سریەی کۆماندۆی لیوای ١٤ی پیادە هات.
لە خولی ئەسنادی لیوای ٨ی پیادە ٢٥ پێشمەرگە بەشداربوون، هەروەها لە خولی سریەی کۆماندۆی لیوی ١٤ی پیادە، ١٠٤ پێشمەرگە بەشداربوون، هەردووک خولەکە بۆماوەی شەش هەفتە بەردەوام بوون.
لە خولەکاندا سەرەڕای ئەنجامدانی مەشق و راهێنانی جەستەیی، بە مەبەستی بەهێزترکردنی توانا جەستەییەکانی پێشمەرگەکان، بەشداربووان لە رێگەی مەشق و راهێنانەوە بە شێوازەکانی هونەری جەنگ و زانستە سەربازییە سەردەمییەکان ئاشنا کران.