لە بنکەی مەشقی پیادەی دهۆک کۆتایی بە دوو خول هات
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-لە چوارچێوەی مەشق و ڕاهێنانەکانی هێزەکانی پێشمەرگە، بەپێی پلان و بەرنامەی بەڕێوەبەرایەتیی مەشقی سەربازی، ئەمڕۆ ٢٢ی ئەیلولی٢٠٢٢، لە بنکەی مەشقی پیادەی دهۆک، کۆتایی بە خولەکانی فەرماندەی فەسیل و فەرماندەی سریەکان هات.
هەردوو خولەکە، لە ڕێکەوتی ٧ی ئابی ٢٠٢٢ دەستیپێکرد و ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ کۆتاییهات.
لە خولەکاندا، سەرەڕای ئەنجامدانی مەشق و راهێنانی جەستەیی، بەمەبەستی بەهێزترکردنی توانا جەستەییەکانی بەشداربووان، لە ڕێگەی خوێندنی وانەی تیۆری و پڕاکتیکی و مەشق و راهێنانەوە بە شێوازەکانی هونەری جەنگ و زانستە سەربازییە سەردەمییەکان ئاشناکران.