Skip to the content

‎لە بنکەی مەشقی پیادەی کەرکوک ‎کۆتایی بە خولی پەرەپێدانی فەرماندەی دەستەکانی لیوای ٣ی پیادە هات

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-لە چوارچێوەی پلانی مەشق و راهێنانەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، بۆ پەرەپێدانی زیاتری توانای هێزەکانی پێشمەرگە، ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی ئەیلولی۲۰۲۲، لە بنکەی مەشقی پیادەی کەرکوک، کۆتایی بە خولی فەرماندەی دەستەکانی لیوای ۳ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە هات.

خولەکە لە ٧ی ئابی ٢٠٢٢ دەستی پێکردبوو و بۆ ماوەی پێنج هەفتە بەردوام بوو، تیایدا ٧٥ کارمەندی لیوای ٣ی پیادە بەشداربوون.

لە خولەکەدا بەشداربووان مەشق و ڕاهێنانی جەستەییان ئەنجام دا، هەروەها بە زانستی نوێی سەربازی ئاشنا کران.

شایانی باسە ئەم خولە لەلایەن ئەفسەران و مامۆستایانی بنکەی مەشقی پیادەی کەرکووکەوە ئەنجام دراوە. ئەمڕۆ ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ بەسەرکەوتوویی کۆتایی هات.