Skip to the content

لە بنکەی مەشقی پیادەی کەرکوک کۆتایی بە دوو خولی پەرەپێدان هات

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-لە چوارچێوەی پلان و بەرنامەی مەشق و ڕاهێنانەکانی بەرێوەبەرایەتیی مەشقی سەربازیی وەزارەتی پێشمەرگە، ئەمڕۆ ۲۲ی ئەیلوولی ۲۰۲۲، لە بنکەی مەشقی پیادەی کەرکوک، کۆتایی بە هەردوو خولی پەرەپێدانی فەرماندەی سرییەکان و فەرماندەی فەسیلەکان هات.

هەردوو خولەکە لە ٧ی ئابی ٢٠٢٢، دەستیپێکردووە، بۆ ماوەی حەوت هەفتە بەردەوام بوو، لە خولی پەرەپێدانی فەرماندەی سریەکان ١٢ ئەفسەر بەشداربوون، لە خولی فەرماندەی فەسیلەکان ٩ ئەفسەر بەشداربوون.

لە خولەکاندا، بەشداربووان لە ڕێگەی ئەنجامدانی مەشق و راهێنان و خوێندنی وانەی تیۆری و پڕاکتیکی، بە زانستی سەربازیی نوێ و سەردەمیانە ئاشناکران.

شایانی باسە، ئەم خولانە لەلایەن ئەفسەران و مامۆستایانی بنکەی مەشقی پیادەی کەرکوکەوە بەڕێوەدەبران.