Skip to the content

‎لە میرەی گشتی خولێکی مەشق و راهێنان لەسەر چەند جۆرە چەکێک بە کۆتا هات

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، بەئامادەبوونی عەقید فەرمان زراری جێگری بەڕێوەبەری میرەی گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، مەیجەر روگیز بەرپرسی لۆجستیی کونسوڵخانەی ئەمریکا، بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئەمینتۆم، خولێکی مەشق و راهێنان کە لەسەر چەند جۆرە چەکێک بۆ لیوای ١٤ی پیادە کرابووەوە، بەکۆتا هات.

خولەکە بۆماوەی سێ هەفتە بەردەوام بوو و تیایدا ١٠ پێشمەرگەی لیوای ١٤ی پیادە بەشداربوون. لەلایەن تیمی راهێنەرانی کۆمپانیای ئەمینتۆم بە شێوەیەکی زانستی مەشق و راهێنانیان پێکرا.

شایانی باسە خولەکە بەسەرپەرشتیی کونسوڵخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان و لەلایەن كۆمپانيای ئەمينتۆمی ئەمریکی مەشق و راهێنانەکان بەڕێوەدەبران.