هاوپەیمانان پشتیوانی بۆ پێشمەرگە بەردەوام دەکەن
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، لــیوا روكن بـەختیار مـحەمەد سـدیق ئـهمینداری گشـتیی وه‌زاره‌تـی پێشـمه‌رگه، پێشــوازی له كـۆڵۆنێڵ سـۆریا سـه‌رۆكی تـیمی راوێـژكـــارانی سه‌ربازیی هــێزهكانی هـــاوپهیمانان و شاندی یاوه‌ری کرد.
له دیــدارهكهدا، له‌بارەی پێشـــكهوتــنهكانی پڕۆسەی چــاكسازی لــه وه‌زاره‌تی پێشمەرگە و پــرسی هـــاوكاری و ههماههنگییەکانی هاوپه‌یمانان بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه گفتوگۆ کرا.
ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌ت جه‌ختی له‌سه‌ر خێراتركردنی پڕۆسه‌ی چاكسازی و بەرەوپێشبردنی زیاتری میكانیزمه‌كانی ئه‌و پڕۆسه‌یه كرده‌وه.
سه‌رۆكی تیمی راوێژكارانی سه‌ربازیی هاوپه‌یمانان، دووپاتیكرده‌وه پشتگیری و پاڵپـــشتیی وەزارەتی پێشمه‌رگه دەکەن، بەمەبەستی سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی چاكسازی و رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە.