وەفدێکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی کونسوڵخانەی بەریتانیایان لە هەولێر کرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژی ١٣ی ئەیلوولی ۲۰۲۲، لە شاری هەولێر، بۆ ژیانئاوایی شاژن (ئێلیزابێتی دووەم) شاژنی کۆچکردووی بەریتانیا، وەفدێکی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە بەسەرۆکایەتیی شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە و ئامادەبوونی سەربەست لەزگین، بریکاری وەزارەت و فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکان و لیوا روکن بەختیار محمد سدیق، ئەمینداری گشتیی، سەردانی کونسوڵخانەی بەریتانیایان لە هەولێر کرد و پرسە و هاوخەمیی خۆیان و هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانیان لە ڕێگەی کونسولی گشتیی بەریتانیا دەیڤد هانت و راوێژکارانی باڵای سەربازیی بەریتانیا لە هەرێم گەیاند بە خەڵکی بەریتانیا.
وەفدی باڵای وەزارەت نیگەرانی و هاوخەمیی خۆیان دووپاتکردەوە و وەزیری پێشمەرگە لە تۆماری پرسەدا بەناوی هێزی پێشمەرگەوە، پرسە و سەرەخۆشیان لە خانەوادەی شانشین و حکوومەت و خەڵکی بەریتانیا کرد.