کار بۆ ئەوە دەکرێ لیستی ئەفسەرانی ٢٠٢٠-٢٠٢١-٢٠٢٢ پلەیان بەرزبکرێتەوە
![](/media/14888/cb423caf-3c2e-43ee-9f71-5249da3b50bc.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133080001370000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- بەبۆنەی گەڕانەوەی خشتەی پلە بەرزکردنەوەی ساڵەکانی ٢٠١٨ و ٢٠١٩ ئەفسەرانی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ و فەرماندەیی زێرەڤانی و فەرماندەیی بەرگری و فریاکەوتن و لیواکانی پۆلیسی نەوت و غاز، فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، ڕایگەیاند "لەدڵەوە پیرۆزبایی لە تەواو لەو ئەفسەرانە دەکەم کە ناویان لە خشتەکانی پلەبەرزکردنەوەدا هاتووە و هەروەکو بەڵێنمان دابوو، ئەرکە سەرەکییەکەی خۆمان بە راییکردنی مامەڵەکانیان بە خێرایی جێبەجێکرد".
هەروەها بۆ ئەو ئەفسەرانەی کە ناوەکانیان لە خشتەکانی ٢٠٢٠ و ٢٠٢١ و ٢٠٢٢دا هەیە، سەرۆکی ئەرکان رایگەیاند: بەڵێن دەدەن بەزوویی کار لەسەر ئەم خشتانەش دەکەن، لە ماوەیەکی نزیکدا مامەڵەکانی ئەوانیش رایی دەکرێت و پلەکانیان بەرز دەکرێتەوە، بەم هەنگاوەش پڕۆسەی خشتەکانی پلەبەرزکردنەوەی پێشمەرگە رێکدەخرێتەوە.