کونسوڵی نوێی ئەمریکا پشتیوانی چاکسازییەکانی پێشمەرگەیە
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-ئه‌مڕۆ سێشەممە، ٢٧ی ئه‌یلولی ٢٠٢٢، بەختیار محەمەد سدیق، ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، پێشوازی له هیكس جونیه‌ر كونسوڵی نوێی كونسوڵخانه‌ی گشتیی ئه‌مریكا له هه‌ولێر و شاندێكی یاوه‌ری کرد.
ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌ت، به گه‌رمی به‌خێرهاتنی كونسوڵی نوێی ئه‌مریكای كرد و جه‌ختی له پته‌وكردنی نێوان هه‌ردوولا كرده‌وه.
له دیداره‌كه‌دا، ئه‌مینداری گشتی کورتەیەکی لەسەر دۆخی گشتیی وەزارەت و هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی پڕۆسەی چاكسازیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پێشکەش کرد، ئەمەش بۆ زیاتر ئاشنا بوون و بەرچاوڕوونیی زیاتری کونسوڵی نوێی ئەمریکا.
لای خۆیەوە كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا، وێڕای دستخۆشی، پاڵپشتی و پشتیوانیی وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی چاكسازی و یەکخستنەوە و رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دەربڕی.
هەروەها دووپاتی کردەوە کە هاوکار دەبن بۆ لابردنی ئاستهنگەكانی به‌رده‌م پڕۆسه‌ی چاکسازی.
كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا رایگەیاند "رێكخستنه‌وه و یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزەکانی پێشمەرگە لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە، ئه‌ركێكی قورسه؛ پێویستی به هاوكاری و پشتگیریی هه‌مووان هه‌یه."
گوتیشی "پشتیوانیی وەزارەتی پێشمەرگە ده‌كه‌ین، بۆ زیاتر به‌ره‌وپێشبردن و باشتركردنی چاكسازییه‌كانی وه‌زاره‌تی پیشمه‌رگه."
هەر لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆیان لەبارەی واژۆكردنی یاداشتنامه‌ی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا کرد.
کونسوڵی گشتیی ئەمریکا خەڵاتێکی ڕێزلێنانی بەخشییە ئەمینداری گشتی؛ هەروەها خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی بۆ ئه‌و ههماههنگییەی كه له نێوان هەردوولادا هه‌یه. هیواشی خواست کە پەرە به هه‌ماهه‌نگییه‌كان بدرێت.