Skip to the content

کەرەستە و پێداویستیی پزیشکی بەسەر بەشێک لە لیواکانی پیادەدا دابەش کرا

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژی یەکشەممە ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، لەبارەگای بەڕێوەبەرایەتیی میرەی گشتی و لەژێر چاودێریی بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری پزیشکیی وەزارەتی پێشمەرگە، بە ئامادەبوونی دکتۆر رزگار عەلی بەڕێوەبەری کاروباری پزیشکی، نوێنەرانی بەڕێوەبەرایەتیی میرە، بەڕێوەبەرایەتیی پەیوەندی و هەماهەنگیی ئەرکان و تیمی هاوپەیمانان، وەک قۆناغی یەکەم بەشێک لە پێداویستی و کەرەستە پزیشکییەکان بەسەر شەش لیوای پیادەی وەزارەتی پێشمەرگەدا دابەش کران.

شایانی باسە، کەرەستە و پێداویستیە پزیشکییەکان وەک بەشێک لە هاوکارییە لۆجستییەکانی هاوپەیمانان پێشکەش بە وەزارەتی پێشمەرگە کراون، کە هاوکار دەبن بۆ باشترکردنی بواری پزیشکیی سەربازی و باشترکردنی خزمەتگوزارییە تەندرووستییەکانی پێشمەرگە.

وا بڕیارە لە داهاتوودا ئەو کەرەستە و پێداویستییە پزیشکییانە بەسەر سەرجەم لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگەدا دابەش بکرێن.