ئێوارە خوانێک بۆ ئەفسەرانی بنکەی هەماهەنگی هاوبەشی خانەقین ئامادە کرا
رۆژی سێشەممە ١١ی نیسانی ٢٠٢٣، عەمید نبیل محەمەد، بەڕێوبەری بنکەی هەماهەنگی هاوبەشی خانەقین و ئەفسەرانی پێشمەرگە لە بنکەکە، بە بۆنەی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە، ئێوارە خوانێکی لە بنکەکە بۆ نوێنەرانی دەزگا ئەمنییەکانی بەشداربوو لە بنکەکەدا دەزگا ئەمنییەکانی مخابرات، ئیستخباراتی ناوخۆ، ئەمنی وەتەنی، ئیستخباراتی عەسکەری و ئەفسەرانی سوپای عێراقی سەر بە بنکەکە و فەرماندەی لیوای ١ی فرقەی ١ی سوپای عێراق و فەرماندەی فەوجی ١ی لیواکە و ئەفسەرانی فەوجەکە، ئامادەکرد.