بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە سەرپەرشتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی بەرگری وەزارەتی کرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-ئەنجومەنی بەرگری وەزارەتی پێشمەرگە، پڕۆسەی چاکسازی و دوایین گۆرانکارییەکانی و ئاستەنگەکان و ئاستەکانی سەرکەوتن و بەگەرخستنی ژمارەیەک پڕۆژە تاوتوێ دەکات.
رۆژی ١١ی نیسانی٢٠٢٣، بە سەرپەرشتی عبدالخالق بابیری، بریکاری وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و ئامادەبوونی فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەت و لیوا روکن بەختیار محمد سدیق، ئەمینداری گشتی و جێگرانی سەرۆکی ئەرکان و بەڕێوبەری چاکسازی وەزارەت و بەڕێوبەری نووسینگەی وەزیری پێشمەرگە، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی بەرگری وەزارەت بەڕێوەچوو.
سەرەتا بەڕێوبەری چاکسازی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، پوختەیەکی لەبارەی ستراتیژیەتی پڕۆژە یاسای چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگەی بۆقۆناغی ئایندە خستەڕوو.
پاشان ئەندامانی ئەنجومەنی بەرگری وەزارەت پابەندیی وەزارەتیان بۆ خێراترکردنی پرسی چاکسازی، بە ئامانجی پڕۆفیشناڵکردنی زیاتری هێزەکان دووپات کردەوە، هاوکات تیشکیان خستەسەر ئەوەی، کە پرۆسەی چاکسازی پێویستیەکە و هەمووان هاوکار و پاڵپشتن بۆسەرخستنی ئەم پڕۆسەیە، لەم پێناوەشدا هەموو هەوڵێک دەخەینەگەڕ و بەردەوام دەبین بە مەبەستی سەرخستنی، هاوکات ڕۆلی ڕاوێژکارانی باڵای هاوپەیمانانیان لە هەرێمی کوردستان بەرز نرخاند، لە بەردەوامی هەماهەنگی و پاڵپشتییەکانیان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە، لەسەر بەردەوامی بەرەوپێش چوونی پرۆسەی چاکسازی لە رێزەکانی هێزی پێشمەرگەدا.