جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەڕاسیۆنەکان پێشوازی لەبەرپرسی بەشی سەربازی کونسوڵخانەی بەریتانیا کرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-رۆژی دووشەممە ٣ی نیسانی ٢٠٢٣، لیوا روکن نەجمەدین عومەر، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەڕاسیۆنەکان لە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ تیم جێنگینز، بەرپرسی بەشی سەربازی لە کونسوڵخانەی بەریتانیا لە هەولێر کرد.
لەدیدارێکدا گفتوگۆ لەبارەی دواین بەرەوپێشچوونەکان و هەنگاوەکانی پرۆسەی چاکسازی لەناو هێزەکانی پێشمەرگە و پرسی ڕێکخستنەوەی یەکە جیاوازەکانی هێزی پێشمەرگە و میکانیزمی مەشق و ڕاهێنانەکان کرا.
تەوەرێکی تری کۆبونەوەکە دووپاتکردنەوە بوو لەسەر بەردەوامیدان بە هاوکاری وهەماهەنگی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان و جێگری سەرۆکی ئەرکان ڕۆلی ڕاوێژکارانی سەربازی سوپای بەریتانیا و هاوپەیمانانی بەرز نرخاند لە پێشکەشکردنی ڕاوێژ و پاڵپشتیکردنیان لە پلانی ستراتیژی وەزارەت بۆ پڕۆژە یاسای چاکسازی لە رێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە و هاوکاری و هەماهەنگی ڕاوێژکارانی سەربازی هاوپەیمانان جێی بایەخ و هۆکاری سەرکەوتنی ئەم هەنگاوانەیە.