فەرماندەی هێزەکانی ئیتالیا لە هەرێمی کوردستان كۆتایی ئەرکەکەی راگەیاند
رۆژی ٦ی نیسانی ٢٠٢٣، به بۆنهی كۆتایی هاتنی ئهركهكهی وەک فەرماندەی هێزەکانی ئیتالیا لە هەرێمی کوردستان کۆڵۆنێڵ دانیال پیسانی، وشاندێکی یاوەری سهردانی وهزارهتی کاروباری پێشمهرگهیان كرد و لهلایهن فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لێكرا.
لەدیدارێکدا کە عەمید روکن محەمەد سەعید، بەڕێوەبەری هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی وەزارەت ئامادەی بوو، کۆڵۆنێڵ دانیال پیسانی، کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی بە سەرۆکی ئەرکان راگەیاند و کۆڵۆنێڵ ستیفانۆ سلفادۆری وەک جێگرەوە و فەرماندەی تازەی هێزەکانی ئیتالیا لە هەرێمی کوردستان بە سەرۆکی ئەرکان ناساند.
سەرۆکی ئەرکان سوپاس و پێزانینی وەزارەت و هێزی پێشمەرگەی کوردستانی بە کۆڵۆنێڵ دانیال گەیاند و کارکردنی لە هەرێمی کوردستان بەرزنرخاند وهیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
هاوکات بەخێرهاتنی کۆڵۆنێڵ ستیفانۆ سلفادۆری کرد کە وەک فەرماندەی تازەی هێزەکانی ئیتالیا لە هەرێمی کوردستان دەست بەکاربووە، ئامادەیی وەزارەتیشی دەربڕی بۆ کاری هاوبەش و هەمەلایەنە لەپێناو بەرە وپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هێزەکانی ئیتالیا وهاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی بۆ بەئەنجام گەیاندنی ئامانجە هاوبەشەکانیان.
وڵاتی ئیتالیا یەکێکە لەو وڵاتانەی کە ئەندامە لە هاوپەیمانێتی نێوودەوڵەتی دژی داعش و لەسەرەتای دەرکەوتنی رێکخراوی تیرۆرستی داعش وەک یەکێک لەوڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانێتیەکە رۆڵێکی گرنگ و بەرچاوی هەبوو لەیارمەتی دانی هێزی پێشمەرگە و پاڵپشتی لۆجستی و راوێژکارییان پێشکەش بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکرد.