لیوای ٦ی پیادە کێوماڵی سنوری چالاکی لیواکەیان کرد
لە درێژەی کار و چالاکیەکانی هێزەکانی پێشمەرگە، بە مەبەستی دابینکردنی ئەمن و ئاسایشی ناوچەکە، رۆژی ٧ی نیسانی ٢٠٢٣، لیوای ٦ی پیادە بە سەرپەرشتی فەرماندەی لیوا، ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵ کردنیان لە سەدی نارووجە و گوندەکانی ترقە و چەمی شیوە سور وبناری خاڵخاڵان ئەنجام دا.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، تەواوی ئەو ناوچانە بە وردی پشکنران و کێوماڵ کران.