لە لیوای ٥ی پیادە ئێوارە خوانێک بۆ پێشمەرگەکانی لیواکە ئامادەکرا
ئێوارەی رۆژی ٧ی نیسانی ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی فەرماندەی لیوا و فەرماندەی فەوجی دووی لیوای ٥ی پیادە و بەرپرسی بەشی راگەیاندنی لیواکە، بە بۆنەی مانگی رەمەزانی پیرۆز ئێوارە خوانێک بۆ ئەفسەر و پێشمەرگەکانی بارەگای لیوای ٥ی پیادە لە کوڵەجۆ، میحوەری گەرمەسێر ئامادەکرا.