Skip to the content

ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازی بەرپرسی ئۆفیسی هەماهەنگی ئاسایشی هێزەکانی هاوپەیمان دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-ئەمڕۆ ۳ی نیسانی ۲٠۲۳، لیوا روکن بەختیار محەمەد، ئەمینداری گشتی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ سان بۆرن، بەرپرسی ئۆفیسی هەماهەنگی ئاسایشی هێزەکانی هاوپەیمان و شاندێکی یاوەریان کرد.

لە دیدارێکدا تیشکخرایە سەر پەیوەندی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان و باس لە هەماهەنگی زیاتر لەنێوان هەردوولاکرا.

هەر لەدیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پرسی دابینکردنی بودجەی وەزارەتی پێشمەگە کراو تەئکید لە جێبەجێکردن و تەواوکردنی هەموو ئەو بەرنامە و پڕۆگرامانە کرایەوە،کە وەزارەتی پێشمەرگە بۆ چاکسازی و رێکخستنەوەی هێزەکانی دایڕشتووە.