Skip to the content

جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکان پێشوازیی لە تیمی سەربازیی هاوپەیمانان کرد

ڕۆژى چوارشەممە، ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٣، لیوا ڕوکن نەجمەدین عومەر، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ مەشق و ئۆپەراسیۆنەکان، پێشوازی لە تیمی سەربازیی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتیی کۆڵۆنێل ڤین والت و شاندی یاوەری کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا هاوکارییەکانی هێزی هاوپەیمانان بۆ فیرقەکانی وەزارەتی پێشمەرگە لەڕووی پێداویستییە لۆجستییەکان گفتوگۆی لەبارەوە کرا.

لە تەوەرەیەکی تری کۆبوونەوەکەدا کە تایبەت بوو بە زیاتر هەماهەنگیکردن لەگەڵ سوپای عێراق و ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەو ناوچانەى بۆشاییی ئەمنیان هەیە، تا کاریگەرییەکانی تیرۆر و تۆقاندن کۆتایی پێ بێت.

لەلای خۆیانەوە تیمی هاوپەیمانان ئامادەییی خۆیان نیشان دا لە بەردەوامیی هاوکارییەکان و پاڵپشتیی زیاتری هێزی پێشمەرگەی کوردستان.