Skip to the content

خوڵێکی یەک مانگەی بۆ ژمارەیەک پێشمەرگەی لیوای ١١ و ١٤ی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بەڕێوەچوو

رۆژی ٦ی نیسانی ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی عەقید فەرمان زراری، جێگری بەڕێوەبەری میرەی گشتی و لۆریس بەرپڕسی، بەشی مەشقەکان لە کۆمپانیای ئەمینتومی ئەمریکی، ئەفسەران و تیمی مامۆستایان و راهێنەرانی کۆمپانیای ئەمینتومی ئەمریکی، لە میرەی گشتی ڕێورەسمی کۆتایی خولی فیتەری هەمەر و خولی کۆگاکردن و هەڵگرتنی کەلوپەلی یەدەگی ئامڕازەکانی گواستنەوە بۆ(٢٨) پێشمەرگەی لیواکانی ١١و١٤ی پیادەی سەر بەوەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بەڕێوەچوو.
 
خولەکە بۆماوەی مانگێک بە پراکتیکی و بەشێوەیەکی زانستی مەشق و راهێنانیان لەسەر تەکنیکی چاککردنەوە و شێوازی هەڵگرتن و کۆگاکردنی دروستی کەلوپەلە یەدەگەکان و پاراستنیان لە هەر جۆرە شێواوی و تێک چونێک.