Skip to the content

سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە بەرپرسی بەشی سەربازی کونسوڵخانەی بەریتانیا کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-رۆژی سێشەممە ١٨ی نیسانی ٢٠٢٣، فەریق روکن عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ تیم جێنگینز، بەرپرسی بەشی سەربازی لە کونسوڵخانەی بەریتانیا لە هەولێر کرد.

لە دیدارێک دا کە لیوا روکن هۆشمەند حیدەر، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، عەمید روکن محەمەد سەعید،بەڕێوبەری هەماهەنگی و پەیوەندییەکان ئامادەی بوون، باس لە برەودانی زیاتر بە هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگە و وڵاتانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کرایەوە، هاوکات پرسی مەشق و ڕاهێنانەکان و پڕۆسەی چاکسازی و یەکخستنەوەی زیاتری هێزەکان بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

شاندی سەربازی بەریتانیا دووپاتی کردەوە کە بەردەوام دەبن لە هەماهەنگی کردن و پێدانی ڕاوێژ بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان وەک نیشاندانی پەیامی دۆستانەی حکومەتی بەریتانیا بۆ وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و حکومەتی هەرێمی کوردستان.