فەرماندەی نوێی هێزەکانی ئیتالیا لە هەرێمی کوردستان دەستبەکار بوو
ڕۆژى یەکشەممە ١٦ی نیسانی ٢٠٢٣، عەمید ڕوکن محەمەد سەعید، بەڕێوبەری هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ دانیال پیسانی، فەرماندەی هێزەکانی ئیتالیا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لەو دیدارەدا کۆڵۆنێڵ دانیال کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی ڕاگەیاند و کۆڵۆنێڵ ستیفانۆ سلڤادۆری وەک جێگرەوە و فەرماندەی نوێی هێزەکانی ئیتالیا لە هەرێمی کوردستان ناساند.
بەڕێوبەری هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی وەزارەت، سوپاسی ڕاوێژکارانی وڵاتی ئیتالیای کرد بۆ هاریکاری و پشتگیریکردنی ئەو وڵاتە بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان، هاوکات هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتوو بۆ کۆڵۆنێڵ دانیال خواست و پیرۆزباییی دەستبەکاربوونیشی وەک فەرماندەی تازەی هێزەکانی ئیتالیا لە هەرێمی کوردستان لە کۆڵۆنێڵ ستیفانۆ سلڤادۆری کرد.