Skip to the content

لە سەنگەرەکانی پێشمەرگە جەژنی رەمەزانی پیرۆز بەرز راگیرا

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-رۆژی هەینی ٢١ی نیسانی ٢٠٢٣، یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، هێزەکانی پێشمەرگە لە سەنگەرەکانیان، هاوکات لەگەڵ بەجێگەیاندنی ئەرکەکانی خۆیان، کە پارێزگاری کردنە لە خاک و خەڵکی کوردستان، ئەم بۆنە پیرۆزەیان بەرز ڕاگرت.
هێزەکانی پێشمەرگە لە سەنگەرەکانی بەرگری دا پەیامی دڵنیاییان دا بە خەڵکی کوردستان، کە پارێزگاری لە خاک و خەڵکی کوردستان دەکەن، بۆ ئەوەی بە ئارامی و ئاسودەیی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، پیرۆز بکەن و ژیانی ئاسایی خۆیان دوور لە هەموو مەترسییەک بەڕێ بکەن.