وتاری عبدالخالق بابیری بریکاری وەزارەت لە رێوڕەسمی دەست بەکاربوونی فرقەکانی ١ و ٢ی پیادە
به‌ناوی په‌روه‌ردگاری مه‌زن
بەڕێز سەرۆکی هەرێمی كوردستان و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له هه‌رێم
به‌ڕێزان/ وه‌زیران و پارێزگاری هه‌ولێر و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان
به‌ڕێز / جه‌نه‌ڕاڵ ماك فارلین، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق و سوریا
ئه‌فسه‌رانی باڵا و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان
میوانــانی قەدر گـــران
ئه‌مڕۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، پێده‌نێته قۆناغێكی نوێی به دامه‌زراوه‌یكردنی سه‌ربازیانه‌ی هێزه‌كانی، كه هاوتایه له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنه‌كانی سه‌ربازی سه‌رده‌م.
له دوای به‌رده‌وامی و چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ یه‌كخستن و رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له یه‌كه و لیواكاندا، خۆشبه‌ختانه هه‌نگاوی گه‌وره و جێ بایه‌خ نراوه و خواستی فراوانكردن و به‌ره‌و پێشبردنی ئه‌و پڕۆسه‌یه به‌رده‌وامی هه‌یه.
به‌رێزان....
لێره‌وه دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه، ئێمه له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بین له جێبه‌جێكردنی كارنامه‌ی چاكسازی حكومه‌ت له ناو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، بۆ ئه‌مه‌ش ئیراده‌یه‌كی به‌رز هه‌یه له به جێگه‌یاندنی ئه‌و ئه‌ركه‌دا. له‌م نێوه‌نده‌شدا نابێت رۆڵی راوێژكارانی باڵای سه‌ربازی هاوپه‌یمانان له یاد بكه‌ین، كه رۆڵێكی گرنگ و كاریگه‌ریان له پێشخستن و گه‌شه‌سه‌ندنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا هه‌یه. ئێمە ئه‌م هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ی هاوپه‌یمانان بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌رز ده‌نرخێنین.
به‌رێزان...
دڵنیاین به ئه‌رك بینینی ئه‌و دوو فیرقه‌یه، باشتر و تۆكمه‌تر سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه پارێزراو ده‌بێت و سه‌ركردایه‌تی و كۆنتڕۆڵ به‌هێزتر و رێكتر ده‌بێت، له‌م ڕوانگه‌یه‌شه‌وه خوازیارین هه‌مه‌هانگی و په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ سوپای عێراقی فیدڕاڵ به‌ره‌و باشتر و فراوانتر بچێت، به‌تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ی بۆشایی ئه‌منی هه‌یه.
له‌م بۆنه‌یه‌دا به‌ده‌رفه‌تی ده‌زانم داوا له به‌رێزان له حكومه‌تی عێراقی و وه‌زاره‌تی به‌رگری حكومه‌تی ناوه‌ندی بكه‌م، كه هه‌رچی زووه هه‌نگاو بنێن بۆ ده‌ستبه‌كاربوون و ئه‌رك بینیی ئه‌و دوو لیوا هاوبه‌شه‌ی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق كه بڕیاری لێدراوه، بۆ ئه‌وه‌ی چیتر دوانه‌كه‌وێت. كه بێگۆمان به‌ده‌ستبه‌كاربونی ئه‌و لیوا هاوبه‌شانه یه‌كانگیر ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌رنامه و پلانی ئه‌ركه‌كانمان له پاراستنی ناوچه‌كه له مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و تیرۆریستان.
له‌كۆتاییدا دووباره سوپاسی به‌رێزان سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ین بۆ پشتیوانی و پاڵپشتیه به‌رده‌وامه‌كانیان له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و سه‌رخستنی ریفۆرمی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
هیوای سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنی زیاتر بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌خوازین و كوردستان ئارام و سه‌لامه‌ت بمێنێت... هه‌ر شادبن.
عبدالخالق بابیری
بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه
٤/٤/٢٠٢٣