Skip to the content

پێشمەرگە پەلامارێکی تیرۆریستانی داعشی پوچەڵ کردەوە

کاتژمێر١١ و سی خولەکی شەوی ٧/ ٨ی نیسانی ٢٠٢٣، تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردە سەر سەنگەرێکی سریەی ٣ی فەوجی ١ی لیوای ١٨ پیادەی پێشمەرگە لە گوندی عەڵا لە بناری چیای قەرەچوغ.
 
هێرشەکە لەلایەن پێشمەرگەوە بەرپەرچ درایەوە و پوچەڵ کرایەوە، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی لەناو هێزەکانی پێشمەرگەدا نەبوو.