Skip to the content

ڕاوێژکاری سەربازیی وڵاتی ئەڵمانیا سەردانی بەڕێوبەرایەتیی چاکسازی کرد

ڕۆژی دووشەممە، ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٣ عەمید نەبەز سەڵاح، بەڕێوەبەری چاکسازیی وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازی لە کۆلۆنێل نیکۆلای، ڕاوێژکاری باڵای سەربازیی وڵاتی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری کرد. 
لە دیدارێکدا  باسی کار و چالاکییەکانی بەڕێوبەرایەتیی چاکسازی کرا، بەڕێوبەری چاکسازی باسی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگەی  لە کارنامەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، دواتر بە وردی باس لەم پڕۆژانە کران کە لەلایەن ڕاوێژکارانی وڵاتی ئەڵمانیا کاريان لەسەر دەکرێت، وەک پڕۆژەی ئەفسەرانی پۆل کە ماوەی چەند ساڵە لەلایەن تیمی پرۆژەی ئەفسەرانی پۆلی بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازی کاری لەسەر دەکرێت و نووسینی پڕۆژەکە کۆتایی پێ هاتووە و بەم نزیکانە پێشکەشی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت، هەروەها پڕۆژەی ستراتیجیی ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە و پرۆژەی ڕاپۆرتی ئامادەباشی و پڕۆژەی ستراتیجیی پزیشکی کە لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازی و راوێژکارانی ولاتی ئەلمانیا کاریان لەسەر دەکرێت. 
کۆلۆنێل نیکۆلای خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی بە کارکردن لە هەرێمی کوردستان و کارکردن لەگەڵ هێزی پێشمەرگە و تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازی؛ سەبارەت بە پڕۆژەی ئەفسەرانی پۆل ڕایگەیاند: "ئامادەکارییەکی باشیان کردووە و دەیانەوێت لە ساڵی ٢٠٢٤ بکەوێتە بواری جێبەجێکردن؛ ئامانجیان ئەوەیە کە قوتابخانەیەک بۆ ئەفسەرانی پۆل دروست بکەن."