ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە دادگای سەربازیی دووی بەسەر کردەوە
ڕۆژی ١٧ی ئابی ٢٠٢٣، لیوا ڕوکن بەختیار محەمەد سدیق، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، سەردانی دادگای سەربازی دووی کرد و لە لایەن دادوەر لیوا عەبدولرەحمان زێباری، سەرۆکی دادگاکە پێشوازی لێ کرا.
لەو دیدارەدا باس لە چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی کاروباری دادگا سەربازییەکان کرا و تیشک خرایەسەر هەماهەنگیی نێوان دادگا و فەرمانگە سەربازییەکان، ئەویش لە پێناو پاراستنی سەربەخۆییی دادگاکان و یەکلاکردنەوەی دۆسیەکان بە شێوەیەکی دادپەروەرانە.
هەر لە دیدارەکەدا ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە پاڵپشتی و پشتیوانیی خۆی بۆ بابەتە یاسایییەکان دووپات کردەوە و دەسەڵاتە دادوەرییەکانی بە یەکێک لە پایە گرنگەکانی پرۆسەی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان، بە تایبەتی لە سلکی سەربازی لەقەڵەم دا.