ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە ژمارەیەک بەڕێوەبەرایەتیی بەسەر کردەوە
![](/media/21317/img_9875.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133355201630000000)
ڕۆژی ٢ی ئابی ٢٠٢٣، لیوا روکن بەختیار محەمەد سدیق، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتییەکانی چاکسازی و میلاکات و مەشقی سەربازی بەسەر کردەوە و لە لایەن بەڕێوەبەر و ئەفسەر و کارمەندانەوە پێشوازیی لێ کرا.
لەو بەسەرکردنەوەیەدا، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، لە چۆنییەتیی بەڕێوەچوونی کاروباری ئەو بەڕێوەبەرایەتییانەی کۆڵییەوە و ئاماژەی بە گرنگیی جێبەجێکردنی یاسا و ڕێنماییەکانی وەزارەت کرد، لە پێناو بەرەوپێشچوونی کاروباری بەڕێوەبەرایەتی و دامەزراوە سەربازییەکان.
پاشان چەندین سەرنج و پێشنیاز لە لایەن بەڕێوەبەر و ئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکان خرایە ڕوو و گفتوگۆی پێویستی لە بارەیەوە کرا.