سێ لیوای دیکەی یەکەی ٧٠ گواسترانەوە بۆ سەر میلاکی وەزارەتی پێشمەرگە
![](/media/7039/untitled-wwww.jpg?center=0.49367088607594939,0.49367088607594939&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190230000000)
لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی پڕۆژەی یاسای چاکسازی و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سێ لیوا لە فەرماندەیی یەکەی٧٠ گواسترانەوە سەر وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، کە بریتیین لە لیواکانی ٢٦، ٢٨ و ٣٠.
ئەم سێ لیوایە خراونەتە سەر میلاکی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و لە ڕۆژی دەرچوونی فەرمانی گواسنتەوەیان، دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
پرۆسەی چاکسازیی و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لە چوارچێوەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، یەکێکە لە ئامانجە سەرەکییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەردەوام لەلایەن سەرۆکایەتیەکانی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەوە جەختی لەسەر دەکرێتەوە.